ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید هەواڵێکی خۆشی بە ئەستێرەیەکی داوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریاڵ مەدرید هەواڵێکی خۆشی بە یەکێک لە ئەستێرەکانی دا سەبارەت نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

رۆژی هەینی رابردوو بوو مەدرید گرێبەستی ئاندرێ لونینی نوێکردەوە، بەڵام وادیارە بۆردی یانەکە پلانەکانیان لەو بارەیەوە بەردەوامیی دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی لویس فێلیکس دیاز لە رۆژنامەی مارکا،  یانە شاهانەکە دانی کارڤاخالیشیان ئاگەدارکردووەتەوە بۆ هەمان مەبەست.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکراشیکردووە کە بابەتەکە تەنها لەسەر کات وەستاوە تا کارڤاخال و نوێنەرانی یانەکە دابنیشن و رێککەوتنەکە رابگەیەنن.

بەرگریکارە 32 ساڵانەکە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی ئێستای کۆتایی دێت، بەڵام لەچوارچێوەی سیاستەکانی یانەکەدایە سەبارەت بەو یاریزانانەی تەمەنیان سەرووی 30 ساڵی تێپەڕاندووە.

کارڤاخال کوڕی یانەکەیە و 11 ساڵە درێسی یەکەم دەپۆشێت. لە یەکێک لەو چەند یاریزانە کەمەیە کە خاوەنی شەش نازناوی چامپیۆنزلیگە، ئەوە جگە لە دەیان نازناوی دیکەی رەنگاوڕەنگ. وەرزی رابردووش بۆ ئەو ئەفسووناویی بوو لەسەر ئاستی یانە و، هەمان ساڵی 2024یش نازناوی یۆرۆی لەگەڵ ئیسپانیادا بردەوە. ئەوەش زیاتر هاندی یانەکەی دا بیر لە هێشتنەوەی بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button