یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی لالیگا بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنتیلیڤۆ بووە میوانی جیڕۆنا، یارییەکەی 4-1 بردەوە و پێنجەم بردنەوەی بەدوای یەکی بەدەستهێنا.
دانی ئۆلمۆ لە خولەکی 47 گۆڵی سێیەمی یانەکەی کرد. بەڵام 14 خولەک دوای گۆڵەکەی بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و ئێریک گارسیا چووە شوێنی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێکانەکەی ئۆلمۆ سەخت نییە، ماسولکەکانی رانی فشاری زۆر چووەتە سەریان و هەستی بە شەکەت بوون کردووە، بڕیارە سبەی پشکنینی پزیشکی وردی بۆ بکرێت و جۆری پێکانەکەی بەتەواوی ئاشکرا بکرێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، پێشبی دەکرێت دانی بۆ ماوەی 7 بۆ 10 رۆژ لە یاریکردن دابڕێت، بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت بەشداری یارییەکەی مۆناکۆ لە چامپیۆنزلیگ بکات کە یارییەکە لە 19 ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
دوای یارییەکە دانی ئۆلمۆ بە پێی خۆی یاریگای جێهێشتووە؛
🔵🔴 “Dani, ¿cómo estás?”
Dani Olmo: 👍🏻
ℹ️ Dani Olmo se ha marchado con molestias en el minuto 61 y mañana le harán pruebas.
@RadioMARCA @radiomarcabcn pic.twitter.com/NhjKrXczxk
— Alejandro Segura (@A_SeguraJ) September 15, 2024