ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری تۆتنهام V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ئارسیناڵ و تۆتنهام لە یەكەم یاری دێربی باكووری لەندەن لە وەرزی 2024/25 رووبەرووی یەك دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

تۆتنهام بە شێوەیەكی خراپ دەستی بە یارییەكانی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ كرد، لە هەفتەی یەكەم بە گۆڵێك لەگەڵ لێستەر سیتی یەكسان بوون و لە دووەم یاریش لە یاریگای خۆیدا چوار گۆڵیان لە ئێڤەرتن كرد و یەكەم سێ خاڵیان بەدەستهێنا، پاشان لە هەفتەی سێیەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە نیوكاسڵ یونایتد دۆڕان.

ئارسیناڵ بە دوو بردنەوە و یەكسان بوونێك دەستی بە وەڕزی نوێی پرێمەرلیگ كرد و كاتێك لە هەفتەی یەكەم بە دوو گۆڵی خاوێن لە وۆڵڤزی بردەوە، لە هەفتەی دووەمدا بە هەمان ئەنجام لە ئاستۆن ڤیلای بردەوە، لە هەفتەی سێیەم میوانداری برایتنی كرد و یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

لە هەردوو یاری نێوانیاندا لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ لە یاری یەكەم چوار گۆڵ تۆمار كرا، كاتێك لە یاریگای تۆتنهام بە دوو گۆڵ یەكسان بوون، پاشان لە یاری دووەم لە یاریگای ئارسیناڵ پێنج گۆڵ لە یارییەكەدا كرا كاتێك گەنەرز بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی بردەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بەهۆی پێكان لە پاژنەی پێیدا دۆمینیك سۆلانكێ لە دوو یاری پێشووی سپێرز بەشداری نەكرد، بەشداریكردنیشی بەرامبەر ئارسیناڵ لە یاری دێربی باكووری لەندەندا گومانی لەسەرە.

هەروەها ریچارلیسن بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری بكات و رەنگە جارێكی دیكە ئەینج پۆستێكۆگلو لە هێرشبەری ژمارە نۆ یاری بە كۆلۆسیڤسكی بكات.

بیسوما لە یاری هەڵبژاردەكەی تووشی پێكان بوو ناتوانێت بەشداری یارییەكەی ئارسیناڵ بكات.

لەبەرامبەردا گەنەرز بەهۆی پێكان و ئامادەنەبوونی یاریزانەكانیەوە دەناڵێنێت و بە بێ دێكلان رایس كە بەهۆی كارتی سوورەوەناتوانێت بەشداری بكات و ئۆدیگارد كە لە یاری هەڵبژاردەكەی تووشی پێكان بوو رووبەرووی سپێرز دەبێتەوە.

هەروەها هەریەك لە میكێل مێرینۆ كە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەیوەندی بە گەنەرزەوە كرد لەگەڵ تاكیهێرۆ تۆمیاسو و كیران تێرنی ناتوانن بەشداری یارییەكەی ئەمڕۆ بكەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

تۆتنهام

ڤیكاریۆ

یودۆگی، ڤان دی ڤین، رۆمێرۆ، پۆرۆ

سار ، بێنتانكور

جۆنسن، مادیسن، سۆن

كولوسێڤسكی

ئارسیناڵ

رایا

وایت، سالیبا، گابریێل، تیمبەر

پارتی، جۆرجینیۆ، هاڤێرتز

ساكا، ترۆسارد، ستێرلینگ

هەردوو یانە پێشتر 185جار رووبەرووی یەك بوونەتەوە، لە 77 یاری ئارسیناڵ براوە بووە و لە 58 یاریش تۆتنهام، لە 50 یاری یەكسان بوون.

لە رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان گەنەرز 283 گۆڵی كردووە و تۆتنهامیش 248 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button