ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ ترسی لێنیشتووە؛ ماڵئاواییم نزیکە ئەگەر سەرکەوتنەکان دەستپێنەکەن

باسی گۆڕانکاری گەورە لە مان یونایتد دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد دووپاتیدەکاتەوە، بۆ بەردەوامبوون لە پۆستەکەی، پێویستی بە ژمارەیەک بردنەوەیە.

دوای دوا دۆڕانی مان یونایتد بەرامبەر لیڤەرپوول 0-3، فشارەکانی سەر تێن هاخ زیادبوون، بەڵام سەرباری ئەمەش، هەریەکە لە عومەر بێرادا، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و دان ئاشۆورس، بەڕێوەبەری وەرزشی لە کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی پاڵپشتی مانەوەی تێن هاخییان کردووە.

تیمەکەی تێن هاخ ئەمڕۆ دەبێتە میوانی ساوسامتن و راهێنەرە 54 ساڵییەکە دانی بەوەنا، تەنیا بە راستەڕێکردنەوەی ئەنجامەکان، دەتوانێت لە پۆستەکەی بەردەوام بێت.

لە تۆپی پێ شتێکی روون هەیە، دەبێ سەربکەویت و ئاستی باش پێشکەش بکەیت. شتێکی باشە سەرکردایەتی نوێی یانەکە، زۆر باش لەمە تێدەگات. بەیەکەوە کار بۆ سەرکەوتن دەکەین، چونکە ئامانجی زۆر گەورەمان هەیە و بەشێکی دەستکەوتەکانمان بەدەستهێناوە.

مانچێستەر یونایتد پلەی هەشتەمی پرێمەرلیگی وەرزی رابردووی بەدەستهێنا، بەڵام لە کۆتایی وەرز و لە یاریی کۆتایی جامی FA لە مانچێستەر سیتی بردەوە.

سەرەڕای زۆری رەخنەکان، لە هاوینی رابردوودا گرێبەستی تێن هاخ لە ئۆڵدترافۆرد نوێکرایەوە و ئەم وەرزەی بە دوو دۆڕان لە کۆی سێ یاریی دەستپێکردووە. راهێنەری پێشووی ئەیاکس پێی وایە، کاتی پێویستە تاوەکو شتەکان دەکەونە سەر رێچکە

بابەتەکە تەنیا بەمنەوە پەیوەست نییە، کەس ناتوانێت نکۆڵی لە گۆڕانکاری گەورەی مانچێستەر یونایتد لە هەشت نۆ مانگی رابردوودا بکات. هەڕەمێکی نوێی رێکخراو و سەرکردایەتییەکی نوێ، ئەمەش گۆڕانکاری زۆر گەورەن.

مانچێستەر یونایتد کاتژمێر 14:30 بە کاتی هەولێر لە یاریگای سانت ماری دەبێتە میوانی ساوسامتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button