ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەم هەفتەیە ریال مەدرید گرێبەستی ئاندرێ لونین نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەم هەفتەیە ریال مەدرید گرێبەستی ئاندرێ لونین نوێدەکاتەوە، گۆڵپارێزە ئۆکراینییەکە لە یانە ئیسپانییەکە دەمێنێتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید لەگەڵ ئاندرێ لونین گۆڵپارێزی ئۆکراینی گەیشتووەتە رێککەوتن، تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە ئۆکراینییە نوێدەکاتەوە، کە هاوینی 2025 گرێبەستی لونین لەگەڵ مێرەنگی کۆتایی دێت.

رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، ئەم هەفتەیە نوێکردنەوەی گرێبەستی لونین رادەگەیەنرێت، لەکاتێکدا ئەم هاوینە گۆڵپارێزە ئۆکراینییەکە نزیکبوو ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە بەجێبهێڵێت.

لونین (25 ساڵان) لەوەتەی ساڵی 2018 پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کردووە و لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 25 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button