ئیسپانیاگرنگترین

دیکۆ هۆکاری واژۆنەکردنی گرێبەست لەگەڵ ویلیامز ئاشکرا دەکات

"یاریزانە پێویستەکەمان هەڵبژارد"

Yariga App

یاریگا –

بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا هۆکاری واژۆنەکردنی گرێبەست لەگەڵ ویلیماز ئاشکرا دەکات.

دیکۆ لەبارەی گواستنەوەی دانی ئۆلمۆی ئیسپانی و واژۆ نەکردنی گرێبەست لەگەڵ نیکۆ ویلماز روونکردنەوە دەدات و دەڵێت؛ پێویستمان بە ئۆلمۆ بوو نەوەک ویلیامز.

نیکۆ ویلیامزمان نەگواستەوە چوونکە رافینیا، فێران، فاتی، فێرمین و یامالمان هەیە. ئۆلمۆ ئەو یاریزانەبوو کە پێویستمانبوو. دەبوو یاریزانێکی ناوەڕاست بگوازینەوە نەوەک یاریزانێکی باڵ.

گرێبەستمان لەگەڵ ئۆلمۆ واژۆ کرد چوونکە پێویستمان بە ناوەڕاستکارێک بوو. بژاردەکان زۆربوون بەڵام دانیمان هەڵبژارد، ئۆلمۆ یاریزانێکە برسی تۆپی پێیە، ئەو برسێتییە وادەکات هەمیشە سەرکەوتن بەدەستبهێنین. بارسێلۆنا هەمیشە تێکەڵەیەک لە یاریزانانی خۆماڵی و برسی بووە.

بەدرێژایی مێرکاتۆی هاوینە ناوی نیکۆ ویلیامزی ئەستێرەی ئاتلێتیک بلباو بە بارسێلۆنا بەسترابووەوە، بەڵام بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا یاریزانەکە نەیویستووە بلباو جێبهێڵێت و بڕیاریداوە لە یانەکەی بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button