فه‌ره‌نساگرنگترین

یاریزانێکی نێودەوڵەتی فەڕەنسی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دادگایی دەکرێت

لە ماوەی ساڵێکدا دووەمجارە بەو تۆمەتە دادگایی دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ویسام بن یەدیر، یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە کۆتایی هەفتەی پێشوو دەستبەسەرکراوە.

سەرچاوەیەکی باڵای دادوەری شاری نیس بە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسای راگەیاندووە، بە تۆمەتی ‘دەستدرێژی سێکسی لە دۆخی سەرخۆشیدا’ بن یەدیر دەستبەسەرکرا و دواتر لەسەر داوای نووسینگەی داواکاری گشتی بە کەفالەت ئازادکرا.

بن یەدیر کە لەدوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆناکۆ، تاوەکو ئێستا بێ یانەیە. هەفتەی پێشوو بۆ لێکۆڵینەوە لەژێر سەرپەرشتی دادوەرێک، بانگی دادگایەکی نیس کرا.

بڕیارە پڕۆسەی دادگاییکردنەکە لە 15ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت و داواکاری گشتی هیچ زانیارییەکی زیاتری ئاشکرا نەکردووە.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، بن یەدیر لە دۆخی سەرخۆشیدا دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن 23 ساڵان. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، بن یەدیر لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی دەستدرێژی کردووەتە سەر کچەکە.

لە کەیسێکی جیاوازدا، ساڵی رابردوو بن یەدیر بە تۆمەتی هەوڵی دەستدرێژی، جارێکی دیکە لە باشووری فەڕەنسا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا.

بن یەدیر 16 گۆڵی لە وەرزی رابردووی خولی فەڕەنسیدا کرد، بەڵام مۆناکۆ ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

یاریزانە فەڕەنسییەکە 19 یاریی نێودەوڵەتی هەیە و دوا یاری لە یۆنیۆ/حوزەیرانی ساڵی 2022 کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button