ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد شۆڕشی گواستنەوەکان دەستپێدەکات

ئامادەکارییەکان دەستیانپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

لە ئێستاوە مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو دەکات.

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بەرگریکار، ناوەڕاستکار و یاریزانێکی باڵ بگوازێتەوە. رۆژنامەی مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز بڵاویکردووەتەوە، ئێریک تێن هاخ زۆر بە ئێبێرێچی ئیزێ، یاریزانی کریستال پاڵاس سەرسامە و داوای گواستنەوەی کردووە.

یاریزانی 26 ساڵان، یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی پرێمەرلیگ و دوای گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیزێ بۆ بایرن میونشن، تەواوی سەرنجەکان لەسەر ئیزێ ماونەتەوە.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، مان یونایتد ئامادەیە بڕی 88 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئیزێ خەرجبکات و لە کارکردن لەسەر گواستنەوەی جاراد برەینسوەیت، بەرگریکاری ئێڤەرتن بەردەوام دەبێت.

لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا، مان یونایتد دوو ئۆفەری بەبڕی 43 و 50 ملیۆن پاوەند پێشکەشی ئێڤەرتن کرد و هەردووکی رەتکرانەوە. یانەکەی مێرسیساید ئامادەنییە بە کەمتر لە 75 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری برەینسوەیت ببێت. گرێبەستی برەینسوەیت لە هاوینی ساڵی 2027 لەگەڵ ئێڤەرتن بەسەر دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button