ئیسپانیا

نیکۆ ویڵیامس بەهۆی هاندەرانی بارسێلۆنا تویتێکی سڕییەوە

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ ویلیامز بەهۆی هاندەرانی بارسێلۆنا چەند خولەکێک دوای بڵاوکردنەوەی تویتێکی، تویتەکەی سڕییەوە.

نیکۆ ویلیامز یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئاتلێتیک بلباو کە ئەم هاوینە نزیکبوو رووبکاتە ریزەکانی بارسێلۆنا، دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر سویسڕا بە ئەنجامی 4-1 تویتێکی بڵاوکردەوە، لە تویتەکەی نووسیبووی ‘بلا بلا بلا’، دوو ئیمۆجی بێدەنگیشی دانابوو.

نیکۆ ویلیامز تەنیا نیو کاتژمێر دوای بڵاوکردنەوەی تویتەکەی، بەهۆی لێشاوی هێرشی بەشێک لە هاندەرانی بارسێلۆنا، تویتەکەی سڕییەوە، کە بەشێک لە هاندەرانی بلاوگرانا رەخنەی توندیان لەو یاریزانە گرتبوو بە یاریزانێکی ئاسایی ناوزەدیان کردبوو.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەشێک لە هەوادارانی بارسێلۆنا رەخنەیان لێگرتبوو بەهۆی ئەوەی رووی لە ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە نەکردبوو، هەندێکیشیان ستایشی دانی ئۆلمۆیان کردبوو، دڵخۆشی خۆیان بە سەرنەگرتنی گرێبەستی نیکۆ دەربڕیبوو، بەشێکیشیان نیکۆیان بە ‘گەورەکراوێک’ ناوبردبوو کە بڕوایان وایە یۆرۆی 2024 دروستیکردووە.

نیکۆ ویلیامز لەوەتەی ئەو گۆڵەی لە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئینگلتەرا تۆماریکردووە، نزیکەی دوو مانگە لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی هیچ گۆڵێکی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button