ئیسپانیافه‌ره‌نسا

ئەفسانەیەکی فەڕەنسا: ئێمباپێ ئەو مەترسییەی جارانی نەماوە

Yariga App

کیلیان ئێمباپێ چیتر توانای ئەوەی نەماوە ترس بخاتە دڵی تیمی بەرامبەر، ئەمەش بە گوتەی  بیسێنتی لیزارازووی ئەفسانەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا.

لیزارازوو لە گۆشەی تایبەت بە خۆی لە گۆڤاری لێ ئیکیوپ ئەمڕۆ نوسیویەتی

پەیوەندیت لەگەڵ هاندەران بەشێکە لە کاری یاریزان، دەبێت هەمیشە هیوایان بدەیتێ و دڵ خۆشیان بکەیت.  ئێمباپێ هەمان هەستی جارانی نەماوە و ڕاڕا تر دەردەکەوێت، بە خاوی یاری دەکات و چیتر ئەو یاریزانە مەترسیدارە نیە. هێشتا گۆڵکارێکی باشە و یاریزانێکی بەتوانایە، تەنها چیتر ترس ناخاتە دڵی بەرامبەر.

ئێمباپێ لە هاوینی ئەمساڵدا لە یۆرۆ تەنها یەک گۆڵی بۆ فەڕەنسا تۆمارکرد ئەویش بە لێدانی سزا بوو، ئاستە ناجێگیرەکەی بەدواوەی بوو کاتێک روویکردە مەدرید و هێشتا لەو یانەیەش هەمان ئەو ئاستە پێشکەش ناکات.

ئەمشەو ناوبراو لەگەڵ فەڕەنسا لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا رووبەرووی بەلجیکا دەبنەوە، لەو یارییەی چاوەڕواندەکرێت ئێمباپێ لەسەر کورسی یەدەگ بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button