ئه‌مریکاگرنگترین

ئەستێرەیەکی پێشووی بەڕازیل و بارسێلۆنا وازی لە یاریی هێنا

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی تۆپی پێی بەڕازیلی و پێشووی یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند.

خۆزێ پاولۆ بێزێرا،  کە زیاتر لە پاولینهۆ ناسراوە، لە تەمەنی 36 ساڵیدا وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند.

ناوبراو یەکەم کاروانی پیشەگەرێتی لە ساڵی 2006 دەستپێکرد لە یانەیەکی وڵاتەکەی. یەکەمی وێستگەی ئەورووپیشی لە ئاستی پێنج خولە بەهێزەکەی لە دەرگای یانەی تۆتنهامی ئینگلیزیەوە بوو لە ساڵی 2013 کە ماوەی دوو ساڵ لەو یانە لەندەنیە مایەوە. دواتر روویکردە گوانگژوی چینی و دوو ساڵ لەوێش مایەوە تا بارسێلۆنا چانسی پێ دا و گەڕاندیەوە بۆ ئەورووپا و لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە خولێک و جامێکی شای بردەوە و گەڕایەوە بۆ یانە چینیەکە و پاشان لە ساڵی 2021 ئەهلی سعودیەشی تاقیکردەوە پێش ئەوەی بە یەکجاری بگەڕێتەوە بۆ کۆرینتیانزی وڵاتەکەی.

پاولینۆ لە مانگی مایۆ/ئایاری رابردووەوە بێ یانەیە. چیدیکە نەیوست درێژە بە کاروانەکەی بدات و وازهێنانی راگەیاند.

لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە 2011 تا 2018 یاریکردووە لە 56 بەشداریدا خاوەنی 13 گۆڵ و نازناوێکی جامی کیشوەرەکانە لە 2013.

بابەتی زیاتر

Back to top button