داوا دەکرێت راهێنەرە تازەکەی ئینگلتەرا دەربکرێت
هاندەرانی تۆپی پێ لە ئینگلتەرا داوا لە یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیان دەکەن لی کارسلی راهێنەر دووربخەنەوە.
لی بووە جێگرەوەی گاریس ساوزگەیت وەک راهێنەری یەکەمی هەڵبژاردەکە لەدوای یۆرۆ بەڵام لێدوانێکی ئەو راهێنەرە مقۆ مقۆیەکی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا کاتێک وتی ئامادە نیە سرودی نیشتیمانی ئینگلتەرا بڵێتەوە بەر لە یارییەکان.
کارسلی زۆربەی تەمەنی لە ئینگلتەرا ژیاوە بەڵام بە رەگەز ئێرلەندییە و بڕیاریداوە وەک ئێرلەندییەک راهێنەرایەتی ئینگلتەرا بکات نەک وەک ئینگلیزێک.
جێف پاوڵ لە دەیلی مەیڵ نوسیوییەتی
گرنگ نیە راهێنەرێکی کاتییە یان هەمیشەیی، هەر ئێستا دەری بکەن، ناکرێت بەرپرسیاریەتیەکی نیشتیمانی بدرێت بە کەسێک کە ئامادە نیە تەنها دەمی بجوڵێنێت بۆ خزمەتی وڵاتەکەی. کارڵسن لە بێرمینگهام لە دایک بووە و گەورە بووە و ژیاوە و ئەمە ناپاکییە لە وڵاتەکەت.
هاندەرانیش نوسیوییانە
بۆ بیرخستنەوە، کارسلی تەنها لە رێگەی باپیرییەوە ئێرلەندیە و خۆی هەموو تەمەنی لە ئینگلتەرا بووە. ئەو ناپاکە ئێستا دەربکەن
چ گاڵتەجاڕێکە! بیانووی ئەوە دەهێنێتەوە سڤێن گۆران ئێریکسن (راهێنەری سویدی) یش سرودی نیشتیمانی نەوتووەتەوە بەڵام ئەو ١٠٠٪ سویدی بوو!
ئەمڕۆ ئینگلتەرا لە یەکەم یاریدا بە راهێنەرایەتی کارسلی رووبەرووی ئینگلتەرا دەبێتەوە لە میانەی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.