ئه‌وروپاگرنگترین

بێڵینگهام یەکەمین چەناڵی یوتوبی تایبەت بەخۆی دەکاتەوە و زنجیرەکانیشی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگامیش دامەزراندنی چەناڵێکی یوتوبی تایبەت بەخۆی راگەیاند و ناوەڕۆکی یەکەمین زنجیرەکانیشی ئاشکراکرد.

بێڵینگهام 12ی ئەم مانگەی دەستنیشانکردووە بۆ یەکەمین پەخشی چەناڵەکەی. ئەم هەنگاوەشی دوای چەند رۆژێک دێ لە دانانی یوتوبێک لەلایەن کریستیانۆ رۆناڵدۆوە کە ئێستا ئەوەی دۆن زیاتر لە 57 ملیۆن سەبسکرایبەری لێ کۆبووەتەوە.

بێڵینگهام کە لە پێگەکانی خۆیەوە بابەتەکەی راگەیاند، وتی

سڵاو لە هەموولایەک، من بە درێژایی وەرزی رابردوو ڤیدیۆی تایبەت بەخۆمم تۆمارکردووە. ئێستا من ئامادەم بۆ ئەوەی ژیانی خۆم لەگەڵ ئێوە هاوبەش بکەم، ئەو بەشەی ژیانم کە رۆشناییان نەکەوتووەتە سەر. هەر لە 12ی مانگەوە، چوار زنجیرەی هەفتانە دادەبەزێنم لە چەناڵە نوێیەکەم.

تێیدا یەکەم وەرزم لەگەڵ ریاڵ مەدرید، یارییەکانی چامپیپۆنزلیگ، هەموو هەوراز و نشێویەکان و یۆرۆ لەخۆ دەگرێت.

بۆ هەمووان بەردەوستە و بەخۆڕاییە.

جود وەرزێکی ئەفسووناویی لەگەڵ شاهانەکان بەڕێکرد هەر لەگەڵ هاتنیدا بوون بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و خولی ئیسپانی و چەندین نازناوی دیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button