ئیسپانیاگرنگترین

یاریزانێکی ڤالێنسیا بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستبەسەرکراوە

پێشتر یاریی لە پرێمەرلیگ کردووە

Yariga App

یاریگا –

رافا میر، هێرشبەری ڤالێنسیا بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لەلایەن پۆلیسی ئیسپانیا دەستبەسەرکراوە.

هێرشبەری 27 ساڵان، پێشتر یاری بۆ وۆڵڤز کردووە، شەوی دووشەممە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا، دوای سکاڵایەک لە دژی هێرشبەرەکە و کەسێکی دیکەی ئاشکرا نەکراو.

پۆلیسی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە

دوو کەس بە تۆمەتی تاوانی دەستدرێژی سێکسی دەستبەسەرکراون، یەکێکیان رافایێل میر، یاریزانی ڤالێنسیایە.

لەلایەکی دیکەوە، ڤالێنسیا زوو بەیاننامەیەکی لەسەر بابەتەکە بڵاوکردەوە

هاوتەریب لەگەڵ بڵابوونەوەی راپۆرتی میدیاکان لەبارەی دەستگیرکردنی رافا میر، یاریزانی یانەکەمان. لە نزیکەوە ئاگاداری کەیسەکەین، بەڵام زانیاری پێویست لەبەردەستدا نییە. بەڵام ئامادەین بە هەموو شێوەیەک هەماهەنگی بکەین.

رافا میر لەگەڵ ڤالێنسیا کاروانی وەرزشی دەستپێکردووە و لە ساڵی 2018 پەیوەندی بە وۆلڤزەوە کرد و تەنیا بەشداری لە چوار یاریی پرێمەرلیگدا کرد. لەو ماوەیەی یاریزانی وۆلڤز بوو، بە خواستن یاریی بۆ لاس پاڵماس، نۆتینگهام فۆڕێست و هوێسکا کرد.

میر لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، بە خواستن لە سێڤییاوە پەیوەندی بە ڤالێنسیا کردەوە، دوای بەشداریکردنی لە 105 یاری و تۆمارکردنی 24 گۆڵ لەگەڵ یانە ئەندەلووسییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button