ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مۆرینیۆ داوای بەرگریکارێکی چێڵسی دەکات

بازاڕی گواستنەوەکان لە تورکیا دانەخراوە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی ئامادەیە دەستبەرداری بێن چیلوێڵ، بەرگریکاری ئینگلیزی بە خواستن ببێت.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، فەنەرباچێ لەسەر داوای جۆزێ مۆرینیۆ، دەیەوێت بە خواستن چیلوێڵ تاوەکو کۆتایی وەرز بگوازێتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی لە پلانەکانی ئێنزۆ مارێسکای راهێنەر دوورخرایەوە.

تاوەکو ئێستا دەرگای بازاڕی گواستنەوەکان لە تورکیا دانەخراوە و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا، چیلوێڵ لە یانەکەی ئیستانبوڵ ببینین.

بڕیارە 13ی ئەم مانگە بازاڕی گواستنەوەکان لە تورکای دابخرێت و تەنیا ئەو وڵاتەش لە بەردەم یاریزاناندا ماوە. ئەگەر چیلوێڵ لە گواستنەوەی بۆ فەنەرباچێ سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا ناچار دوور لە تیمی یەکەمی چێڵسی مەشقەکانی بکات و چاوەڕێی کردنەوەی بازاڕی گواستنەوەکانی زستانە بێت.

مووچەی هەفتانەی چیلوێڵ دەگاتە 200 هەزار پاوەند و پێناچێت فەنەرباچێ ئامادەبێت، ئەو بڕە مووچەیەی بۆ دابین بکات.

تیمەکەی مارێسکا لەم وەرزەدا تەنیا چوار خاڵییان لە سێ یاریدا کۆکردووەتەوە، یاریی داهاتوویان لە 14ی ئەم مانگە بەرامبەر بۆرنمس دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button