ئینگلتەراگرنگترین

هاوژینی کیێزا زۆر دڵخۆشە

''بوومەتە سکاوزی''

Yariga App

یاریگا –

هاوژینی فێدێریکۆ کیێزا، ئەستێرەی نوێی لیڤەرپوول چێژ لە سەرەتای ژیانی نوێی لە بەریتانیا وەردەگرێث.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئیتاڵی لە دوا رۆژەکانی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا، بەبڕی 11 ملیۆن پاوەند لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد.

لوسیا برامانانی، هاوژینی کیێزا چەند پۆستێکی لە سۆشیاڵ میدیا کردووە و زۆر دڵخۆش دەردەکەوێت. لوسیا ڤیدیۆییەکی خۆی لە ئانفیڵد بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی

دڵخۆشم بەوەی بوومەتە سکاوزی ‘خەڵکی لیڤەرپوول’.

ناوی کیێزای تەمەن 26 ساڵان لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ رووبەڕوبوونەوەی فەڕەنسا و ئیسرائیل لە نەیشنزلیگ نییە. بەمەش کاتی زیاتری بۆ جێگیربوون لە شارە نوێیەکەی دەبێت.

لیڤەرپوول لە 14ی ئەم مانگە لە ئانفیڵدڕۆد میوانداری نۆتینگهام فۆڕێست دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button