ئه‌وروپاگرنگترین

کۆمان رەخنە لە یاریزانێکی هۆڵەندا دەگرێت؛ دوای پارە کەوتووە

Yariga App

یاریگا –

رۆناڵد کومان هێرش دەکاتە سەر یاریزانێکی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و رەخنەبارانی دەکات بەوەی زیاتر خواستی ماددی لەبەرچاوگرتووە وەک لە وەرزشیی.

هۆڵەندا بە ر‌اهێنەرایەتی کومان لە دوو یاریی داهاتوویان لە رۆژنای 7 و 10ی ئەم مانگە رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی بۆسنە و هێرسک و ئەڵمانیا دەبنەوە لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەدا، کومان باسی لە گواستنەوە چاوەڕواننەکراوەکەی ستیڤن بێرگوین کرد کە دوێنێ لە ئایاکسەوە روویکردە ئیتیحادی سعودی و، وتی

کاتێ تەمەنت 26 ساڵە، گرنگترین خواست هەتبێ پێویستە لایەنی وەرزشی بێت نەک لایەنی ماددی. بێرگوین دەیتوانی هەر لە ئایاکس بمێنێتەوە. من دڵنیام ئایاکسیش پارەی پارەی باش دەدات. من لەو تەمەنی ئەودابام، بڕیاری وام نەدەدا.

کومان لەوەش راشکاوانەتر قسەیکرد و رایگەیاند کە بە چوونی بێرگوین بۆ سعودیە، بواری ئەو یاریزانە نەماوە بۆ نوێنەرایەتیکردنی هۆڵەندا.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان و لەنێویاندا تەلەگرافی ئینگلیزی، گواستنەوەی ئەو یاریزانە 21 ملیۆن یۆرۆ بووە بۆ خەزێنەی ئایاکس و خودی خۆیشی بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ لە ئیتیحاد وەردەگرێت.

بێرگوین ساڵی 2014 لە ئایندهۆڤنەوە کاروانی پیشەگەرێتی دەستیپێکرد و تا ساڵی 2020 کە روویکردە تۆتنهام هەر لە هۆڵەندا مایەوە. هاوینی 2022یش بە بڕی 31.25 ملیۆن یۆرۆ لەندەنی جێهێشت و گواسترایەوە ئایاکس و لەو یانەیە کرا بە کاپتن.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button