یاریگا –
مێدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكردۆته‌وه، كێشه له نێوان کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید و یەکێک لە ئەستێرەکانی تیپەکەدا بەدی دەکرێت.
ریال مەدرید لە چوار یاری خولی ئیسپانیا دوو سەرکەوتنی به‌رامبه‌ر یانه‌كانی، ڤایادۆلید و ریال بێتیس بەدەستهێناوه، لەگەڵ لاس پاڵماس و ۆیال مایۆرکا یه‌كسان بووه خاوه‌نی هه‌شت خاڵه و پله‌ی دووه‌می گرتووه.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی حاڵەتێکی توڕەیی ئاشکرا دەکات کە ئاردا گولەر ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید بەرامبەر ئانچیلۆتی راهێنەر كاردانه‌وه‌ی هه‌بووه.
🚨 ¡Güler tuerce el gesto!
👀 Ante el Betis se marchó contrariado: cero minutos y último mediocentro. Su eclipse desde el Valladolid genera inquietud
⁉️ ¿Merece más minutos?
🔗 https://t.co/vktiz4vYyJ pic.twitter.com/J29DKVngiF
— Diario AS (@diarioas) September 3, 2024
رۆژنامه‌كه‌مه بڵاویكردۆته‌وه، گولەر چاوەڕوانی دەرفەتی زیاتری دەکرد بۆ بەشداریکردن له یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه، بەتایبەتی کە وەک یاریزانی سەرەکی لە یارییەکەی بەرامبەر ڤایادۆلید لە گه‌ڕی دووەمی خولی ئیسپانیا یاریی کرد.
روونیكردۆته‌وه، گولەر سەری سوڕماوە کە لە گه‌ڕی سێیەم و دواتریش له گه‌ری چواره‌م لەسەر کورسی یەدەگ بووه، گولەر لە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەی بێتیس توڕەبووه، له كاتی رۆیشتنی بەرەو تونێلی چوونە ژووری جلگۆڕین به‌دڵتەنگی ده‌ركه‌وتووه، هەروەها لەگەڵ هاوڕێکانی لەناو یاریگاکەدا ئاهەنگی بردنەوەی نەگێڕاوه.
له كۆتاییدا ئاماژەی بەوەکردووه، گولەر لە بەشداریکردن وەک یاریزانێکی یەدەگ تێگەیشتووە، بەڵام ئاواتەخوازە دەرفەتێکی زیاتری هەبێت بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی ریال مەدرید دوای درەوشاوەیی بەرچاوی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لەگەڵ هەڵبژاردەی تورکیا و چه‌ند یارییه‌كی یانه‌ی ریال مه‌درید.