ئینگلتەراگرنگترین

مووچەی هەفتانەی ئیڤان تۆنی خەیاڵییە

تەواوی مووچەکە بۆ خۆیانە؟ چەند بە باج دەدەن؟

Yariga App

یاریگا –

ئیڤان تۆنی، هێرشبەری نوێی ئەهلی سعوودی دەبێتە یەکێک لە خاوەن بەرزترین مووچەوەرگران، لە مێژووی یاریزانانی ئینگلیزیدا.

تۆنی بەبڕی 40 ملیۆن پاوەند لە برێنتفۆردەوە پەیوەندی بە ئەهلی جەددە کرد و کۆتایی بە چیرۆکی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجێری بۆ یانە سعوودییەکە هێنا.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی رۆژنامەی تێلێگراف، ئەگەر بە یاسای دارایی و باجی بەریتانیا لێکدانەوە بۆ هاوکێشەی تۆنی بکرێت، مووچەی هەفتانەی یاریزانی ئینگلیزییەکە لە دوای بڕینی باج و تەواوی خەرجییەکان، دەگاتە یەک ملیۆن پاوەند.

مووچەی هەفتانەی تۆنی بریتییە لە 400 هەزار پاوەند، دوای لێبڕینی باج، بەڵام بە گوێرەی رێککەوتنی لەگەڵ یانە سعوودییەکە و وەرگرتنی پاداشتی هەفتانە، مووچەی هەفتانەی دەگاتە 500 هەزار پاوەند. بۆ ئەوەی هەمان مووچەی لە بەریتانیا دەستبکەوێت، دەبێ مووچەی هەفتانەی یەک ملیۆن پاوەند بێت، کەچی لە سعوودیە بە ئاسانی پارەکەی دەستدەکەوێت.

مووچەی هەفتانەی تۆنی لە برێنتفۆرد تەنیا 50 هەزار پاوەند بوو، ئێستاش مووچەی هەفتانەی بەشێوەیەکی خەیاڵی زیادبووە.

لە وەرزی رابردوودا، تۆنی بەهۆی گرەوکردنەوە کە پێشێلکردنی یاساکانی تۆپی پێیی ئینگلیزیە، هەشت مانگ سڕکرا و مانگی یەنایەر/کانوونی دووەمی ئەمساڵ، گەڕایەوە یاریکردن بۆ برێنتفۆرد. هەر بۆیە تەنیا بەشداری لە 17 یاری پرێمەرلیگدا کرد. بەڵام چوار گۆڵ و دوو ئەسیست هەبوو. کەچی لە وەرزی 2022-23 لە 33 یاری پرێمەرلیگدا 20 گۆڵ و 4 ئەسیستی هەبوو.

بە گوێرەی یاساکانی بەریتانیا، دەبێ یاریزانان و راهێنەران بۆ ماوەی یەک ساڵ لە سعوودیە بمێننەوە، تاوەکو لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ بەریتانیا، لێخۆشبوونی باج بیانگرێتەوە، لەو پارەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستییان کەوتووە. ئەگەر زووتر لە لە ساڵێک گەڕانەوە بەریتانیا، پێویستە بەگوێرەی دەستەی داهات و گومرگەکانی بەریتانیا، بەڕێژەی 45% دەستبەرداری پارەی دەستکەوتوویان ببن.

بابەتی زیاتر

Back to top button