ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ پەیوەندی بە شەبابی سعوودییەوە کرد

خولی رۆشنی ئاگرینە

Yariga App

یاریگا –

دانیێل پۆدێنس، هێرشبەری وۆلڤز پەیوەندی بە شەبابی سعوودییەوە کرد.

لە دوا رۆژەکانی گواستنەوەی یاریزاناندا، یانە سعوودییەکە بەتوندی بۆ گواستنەوەی پۆدێنس هاتبووە سەرهێڵ، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی لە ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی.

درەنگانی شەوی رابردوو، شەباب لە پلاتفۆرمی ئێکس گواستنەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی راگەیاند، دوای بەسەربردنی چوار ساڵ لەگەڵ وۆڵڤز.

پۆدێنس بەبڕی شەش ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یەک ملیۆنی پەیوەست بە ئاستی یاریزانەکە، پەیوەندی بە شەباب کرد و لە گواستنەوەکانی داهاتوودا، وۆڵڤز 35% بڕی گواستنەوەکەی بەردەکەوێت.

پۆدێنس لە هاوینی ساڵی 2020 لە ئۆڵیمپیاکۆسەوە پەیوەندی بە وۆڵڤز کرد، لەوساتەوە 16 گۆڵ و 9 ئەسیستی لە کۆی 108 یاریدا کردووە.

پۆدێنس لە وەرزی رابردوودا بە خواستن یاریی بۆ ئۆڵیمپیاکۆس کرد، لە کۆی 47 یاریدا 15 گۆڵ و 13 ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button