ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

بەرگریکارێکی پێشووی مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە یانەیەکی سعوودییەوە کرد

یاریی بۆ رۆما و فولهامیش کردووە

Yariga App

یاریگا –

کریس سمۆڵینگ، یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە فەیحای سعوودییەوە کرد.

یاریزانی تەمەن 34 ساڵان، گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ یانە سعوودییەکە واژۆکرد، دوای ئەوەی لە دوا رۆژی گواستنەوەکانی خولی سعوودیدا، رۆمای جێهێشت.

سمۆڵینگ 155 یاری لە ماوەی پێنج وەرزی رابردوودا لەگەڵ رۆما کرد و خاوەنی 10 گۆڵە.

ناوی سمۆڵینگ لە لیستی یاریزانانی هەرسێ یاریی رابردووی دانیێلی دی رۆسیدا هەبوو، بەڵام بەشداری هیچ یارییەکی ئەم وەرزەی نەکرد.

سمۆڵینگ لە هاوینی ساڵی 2019 لە مان یونایتدەوە بە خواستن پەیوەندی بە رۆما کرد، ساڵی دواتر گرێبەستەکەی کرایە هەمیشەیی.

بەرگریکاری پێشووی فولهام بەشداری لە یاریی کۆتایی کۆنفرانسلیگ لە بەرامبەر فاینۆرد و یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ لە بەرامبەر سێڤییا کرد.

پێشتر سمۆڵینگ 323 یاریی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کردووە، هەشت نازناوی بەدەستهێنا، کە دووانیان پرێمەرلیگن.

بابەتی زیاتر

Back to top button