ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ وەڵامی ئۆفەرەکەی ئیتیحاد دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ وەڵامی ئۆفەرەکەی ئیتیحاد بۆ گواستنەوەی ترۆسارد دەداتەوە.

ئەمڕۆ فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، یانەی ئیتیحادی سعوودی ئۆفەرێکی بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لیاندرۆ ترۆسارد یاریزانی بەلجیکی یانەی ئارسێناڵ کردووە، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی کە هاوینی رابردوو لە برایتنەوە پەیوەندی بە ریزەکانی گەنەرزەوە کرد.

ئێستا رۆژنامەنووسی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ ئۆفەرەکەی ئیتیحادی بۆ گواستنەوەی ترۆسارد رەتکردووەتەوە و بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە دەستبەرداری ئەستێرە بەلجیکییەکەی ببێت.

ترۆسارد (29 ساڵان) هاوینی رابردوو بەرامبەر 15.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ئارسیناڵەوە کرد و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 35 ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ گەنەرز لە 71 یاری 19 گۆڵ و 12 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button