ئینگلتەراگرنگترین

مارێسکا باسی جاکسن و ئۆسیمین دەکات

''دەبێ بە گوێرەی مەرجەکانی ئێمە بێت''

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی دووپاتیدەکاتەوە، نیکۆلاس جاکسن خەریکە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.

بلووز لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بردنەوەیەک، یەکسانبوونێک و دۆڕانێکی هەیە. جاکسن ئاستێکی باشتر لە وەرزی رابردوو پێشکەش دەکات و تاوەکو ئێستا گۆڵێکی لەو سێ یارییەدا کردووە.

لە دوای یارییەکەی بلووز بەرامبەر کریستال پاڵاس 1-1، مارێسکا باسی نوێکردنەوەی گرێبەستی جاکسنی کرد

تاکە شت کە بیزانم، جاکسن گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە، بەڵام نازانم وردەکارییەکان چۆنە و بۆ چەند ساڵە. بە ئاستی ئێستای جاکسن دڵخۆشم و جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە گۆڵ کردن. هەرچەندە دەرفەتی گۆڵی زیاتری بۆ دەڕەخسێت، بەڵام دڵخۆشین لەگەڵ ئەودا.

لە بارەی شکستهێنانی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین لە ناپۆلییەوە بۆ چێڵسی، مارێسکا گوتی

بڕوایەکی زۆرم بە گواستنەوەی ئۆسیمین هەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا متمانەیەکی تەواومان بە جاکسنە. یاریزانی دیکەمان دەویست، بەڵام دەبێ یاریزانەکە بەگوێرەی مەرجەکانی ئێمە پەیوەندیمان پێوە بکات.

دوێنی یەکشەممە، تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، لە دوای گواستنەوەی جاکسن لە هاوینی ساڵی رابردوو لە ڤیاڕیالەوە بۆ چێڵسی، بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا هەبوو، رێی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ماوەیەکی درێژ دەدا، ئێستا بڕگەکە جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو 2023 لە لەندەن دەمێنێتەوە.

جاکسن لە وەرزی رابردوودا 17 گۆڵی لەگەڵ چێڵسی کرد و لەم وەرزەشدا، گۆڵێک و ئەسیستێکی هەیە.

لە ماوەی رابردوودا، چێڵسی گرێبەستی کۆڵ پاڵمەری تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 نوێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button