ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ گرەو لەسەر کۆتایی وەرزەکە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ بە متمانەبەخۆبوونێکی زۆرەوە فشاری ئەنجامە خراپەکانی دەستپێکی وەرزەکە لەسەر خۆی لادەدات و گرەو لەسەر کۆتاییەکەی دەکات.

ئەمشەویش بۆ دووەم هەفتە لەسەریەک مانچێستەر یونایتد دووچاری شکست هات، بەڵام ئەم جارەیان بەرامبەر لیڤەرپوولی دژبەری لەمێژینەییان و لەنێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد و بە ئەنجامێکی گەورەش 0-3.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە، راهێنەرە هۆڵەندیەکە ئەزموونی دوو ساڵی رابردووی بە نموونە هێنایەوە  وتی

لە دوو وەرزدا دوو نازناومان بەدەستهێنا. بۆیە لە کۆتایی ئەم وەرزەش دەبینین لە کوێین. من خۆم دەزانم کۆتایی وەرزەکە لە کوێین، بەرەو نازناوەکان دەڕۆین.

بۆ بیرهێنانەوە، ئەو دوو نازناوەی تێن هاخ باسی دەکات یەکەمیان جامی کاراباو و ئەوی دیکەیان ئەم ساڵ بوو کاتێک لەسەر حیسابی مان سیتی بوون بە پاڵەوانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا.

مان یو ئەم وەرزە تەنها یاریی یەکەمی بردووەتەوە بەرامبەر فوڵهام. لەو سێ یارییە دوو گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج جار تۆڕی گۆڵەکەی هەژێنراوە. یاریی داهاتووشیان بەرامبەر ساوسامپتنە لە دەرەوەی یاریگای ئۆڵدترافۆرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button