بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

دهۆک: گرێبەستمان لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆکرد کە ئارسیناڵ نەیتوانی بیگوازێتەوە

دهۆک گەورەکەی لە زاخۆ بردەوە و پیتەر گرێبەستی گۆرگیسی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

دهۆک گرەوەکەی لە زاخۆ بردەوە و بەفەرمی پیتەر گۆرگیس یاریزانی ئۆرێبرۆی سویدی گواستەوە ریزەکانی.

یانەی دهۆک بەفەرمی گواستنەوەی پیتەر گۆرگیس ناوەڕاستکاری ئۆرێبرۆی سویدی بۆ ریزەکانی راگەیاند، کە زاخۆش بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەسەر هێڵ بوو.

یانەی دهۆک رایگەیاندووە، ئەو یاریزانەی پێشتر ئارسێناڵ نەیتوانی بیگوازێتەوە ریزەکانی، ئێمە گواستمانەوە ریزەکانمان، کە  بەرامبەرپێشتر گۆرگیس لە ریزی یانەکانی برایتنی ئینگلیزی، ئۆرێبرۆ و مالمۆی سویدی یاریی کردووە.

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاندبوو، دوای ئەوەی دهۆک ئۆفەرێکی بە بڕی 80 هەزار دۆلار پێشکەشی پیتەر گۆرگیس بەرامبەر  کردبوو، نزیکبوو ئەو یاریزانە 23 ساڵانە بگوازێتەوە ریزەکانی و گرێبەستەکەی واژۆ بکات، هەفتەی رابردوو زاخۆش هاتە سەر هێڵ و 130 هەزار دۆلاری پێشکەشی ئەو ناوەڕاستکارە کرد بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی.

تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاندبوو، مەسعود مەڕال راهێنەری نوێی دهۆک کە پێشتر لە خولی سویدی کاری کردووە، پێداگیری لەسەر گواستنەوەی گۆرگیس کردووە، کە موڵکی یانەی مالمۆیە و بە خواستن لە ریزی یانەی ئۆرێبرۆ یاریی دەکات.

گۆرگیس (4ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2000 لە ئوستڕاڵیا لەدایکبووە و لە هەڵبژاردەی ژێر 20 ساڵانی سوید چوار یاریی و گۆڵێکی کردووە، پێشتر لە ریزی یانەکانی دیگێرفۆرس و مالمۆی سویدی و برایتنی ئینگلیزی یاریی کردووە، لە بۆرسەی یاریزانان ئێستا نرخەکەی 225 هەزار یۆرۆیە.

گۆرگیس ئاشوورییە و لە سەردەمی یاریکردنی لە برایتن بە درێسی ئەو یانەیە بەشداریی جامی کاراباوی کردووە و ساڵی 2019 بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا یاریی کردووە، ستایلی یاریکردنی لە مەسعود ئۆزیل دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button