ئینگلتەراگرنگترین

دێکلان رایس هەست بە خەتابارییەکی زۆر دەکات

''یەکەمجارە کارتی سوور وەردەگرم''

Yariga App

یاریگا –

دێکلان رایس، یاریزانی ئارسیناڵ لە دوای وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردووی تیمەکەی بەرامبەر برایتن، هەست بە نیگەرانی بەرامبەر هاوتیمەکانی دەکات.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی لە سەرەتای گێمی دووەم دوای وەرگرتنی دووەم کارتی زەرد لە یارییەکەدا، لەلایەن کریس کاڤاناگ، ناوبژیوانی یارییەکە کرایە دەرەوە. رایس نەیهێشث جۆیڵ ڤێڵتمان بە خێرایی فاوڵێک جێبەجێ بکات و تۆپەکەی دوورخستەوە، ئەمەش بووە هۆکاری وەرگرتنی دووەم کارتی زەرد. برایتن لە دوای ئەم رووداوە گۆڵی یەکسانبوونی کرد و یارییەکە 1-1 تەواوبوو.

دێکلان رایس لە دوای یارییەکە داوای لێبووردنی لە هاندەرانی گەنەرز کرد

پێم وایە ئەمە یەکەم کارتی سوورە لە کاروانی وەرزشیمدا. دەمەوێت داوای لێبووردن لە هاوتیم و هاندەران بکەم. کاتێک دەردەکرێیت، شتێکی زۆر ناخۆشە و هەست بە خەتا دەکەیت. بەخت یاوەرمە، چونکە هاوتیمەکانم زۆر یارمەتییاندام و نەیانهێشت یارییەکە بدۆڕێنین. زۆر شت لەمەوە فێربووم.

لەبارەی وەرگرتنی دووەم کارتی زەرد، دێکلان دەڵێت

شۆک بووم، پێم وایە کاتێک دەموچاوم دەبینن، شۆک دەبن، بەڕاستی هەرگیز شتێکی ئاسان نەبوو.

رایس بەشداری لە یاریی دێربی باکووری لەندەن لە بەرامبەر تۆتنهام ناکات، کە بڕیارە لە 15ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەر لە یاریی دێربی، رایس لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی فینلاند و کۆماری ئایرلاند لە نەیشنزلیگ دەبێثەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button