ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی تۆتنهام لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا

لیستی ناوی یاریزانە رۆیشتووەکان و هاتووەکانی تۆتنهام لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا

Yariga App

یاریگا –

دەرگای بازاڕی گواستنەوەی پرێمەرلیگ داخرا و تۆتنهام 4 یاریزانی گواستەوە و 12 یاریزانی بەڕێكرد و گرێبەستی سێ یاریزانیشی نوێ كردەوە.

تۆتنهام وەرزی رابردوو بە راهێنەرایەتیكردنی ئەینج پۆستێكۆگلو توانیان 66 خاڵ كۆبكەنەوە و لە ریزبەندی پێنجە  كۆتاییان بە وەرزی 2023/24ی پرێمەرلیگ هێنا.

بۆ وەرزی نوێ بە هێنانی چەند یاریزانێكی نوێ دەیانەوێت خۆیان بگەیەننەوە نێو ریزی چوار یانەكەی پێشەوەی پرێمەرلیگ و كورسیەكی وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستبهێنن.


تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە فەرمییەکانی یانەكانی پرێمەرلیگ بڵاو دەکاتەوە، کە رۆژی 14ـی حوزەیران دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە پرێمەرلیگ کرایەوە و رۆژی 31ـی ئاب دوایین وادەی گواستنەوەی یاریزانان دەبێت.

رۆیشتووەكان:

ئۆلیڤەر سكیپ (لێستەر سیتی)، ئێمێرسن رۆیاڵ (ئەیسی میلان)، جۆ رۆدۆن (لیدز یونایتد)، ئیڤان پێریسیچ (هاجدوك سپلیت)، راین سێسێنۆن (فولهام)، تانگای ئێندۆمبێڵێ (نیس)، ئێریك دایەر (بایرن میونشن)، تانگانگا (میلوۆڵ)، ئادلی فیلیپس (پلایمۆس)، ئیمێل هۆیبێر (مارسیلیا)، براین جیڵ (جیڕۆنا)، مانۆر سۆلۆمۆن (لیدز یونایتد)

هاتووەكان:

دۆمینیك سۆلانكێ (بۆرنمس)، ئارشی گرەی (لیدز یونایتد)، ویڵسن ئۆدۆبێرت (بێرنلی)، لوكاس بێرگڤاڵ (دورگادێنس)

نوێكردنەوە:

ئینیۆما یودۆگی، پاپێ سار، رادو دراگوشین

بابەتی زیاتر

Back to top button