ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی ئارسیناڵ لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا

لیستی ناوی یاریزانە رۆیشتووەکان و هاتووەکانی ئارسیناڵ لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا

Yariga App

یاریگا –

دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی پرێمەرلیگ داخرا و ئارسیناڵ لە مێركاتۆی هاوینەدا 5 یاریزانی گواستەوە و ماڵئاوایی لە 9 یاریزانی كرد و گرێبەستی دوو یاریزانی نوێ كردەوە.

وەرزی رابردوو ئارسیناڵ بە راهێنەرایەتیكردنی میكێل ئارتێتا تاوەكو كۆتا هەفتە ركابەری بردنەوەی نازناوەكەیان دەكرد، لە كۆتا هەفتەدا نازناوەكەیان لەدەستدا و مانچێستەر سیتی بووە پاڵەوان.


تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە فەرمییەکانی یانەكانی پرێمەرلیگ بڵاو دەکاتەوە، کە رۆژی 14ـی حوزەیران دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە پرێمەرلیگ کرایەوە و رۆژی 31ـی ئاب دوایین وادەی گواستنەوەی یاریزانان دەبێت.

رۆیشتووەكان:

ئێمیلی سمیس رۆو (فولهام)، فابیۆ ڤیێرا (پۆرتۆ)، محەمەد نینی (جەزیرە)، ئێنكیتا (كریستاڵ پاڵاس)، ئارۆن رامسدەیڵ (ساوسامتن)، نێڵسن ( فولهام)، لۆكۆنگا (سێڤییا)، نونۆ تاڤارێس (لازیۆ)، كارل هاین (ریال سۆسێداد)

هاتووەكان:

ریكاردۆ كالافیۆری (بۆڵۆنیا)، میكێل مێرینۆ (ریال سۆسێداد)، دەیڤد رایا (برێنتفۆرد)، رەحیم ستێرلینگ (چێڵسی)، نێتۆ (بۆرنمس)،

نوێكردنەوە:

بێن وایت، تاكێهیرۆ تۆمیاسو

بابەتی زیاتر

Back to top button