ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی یاریزانێکی دیکەش شکستیهێنا

بارسا ناتوانێت هەنگاوی گەورە بنێت

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول و رێد بوڵ سالزبورگ لەسەر گواستنەوەی ستێفان بایجێتیچ رێککەوتن و هەوڵەکانی بارسێلۆنا شکستیانهێنا.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، دوای پێکانەکەی مارک بێرناڵ لە یاریی رابردووی بارسا بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ، بارسا هەوڵی گواستنەوەی بایجێتیچی دەستپێکرد.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆ ئاشکرای دەکات، بارسا بەهۆی کێشەی پابەندبوون بە رێساکانی یاریی خاوێن، نەیتوانی بایجێتیچ بگوازێتەوە، بۆیە ستێفان ئەمڕۆ لە نەمسا گرێبەستێک بە خواستن واژۆ دەکات و وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە لیڤەرپوول.

بایجێتیچ لە ساڵی 2020 لە سێلتا ڤیگۆوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، لە وەرزی 2022-23 لە پێکهاتەی یەکەمی یانەکە بەدیکرا، بەڵام بەهۆی پێکان تەنیا بەشداری لە سێ یاریدا کرد.

بایجێتیچ یاریی بۆ تیمەکانی ژێر 18 و 21 ساڵانی ئیسپانیا کردووە، ئەستێرە سڕبییەکە ئەم وەرزە لەگەڵ پێپ لیندەرس، یاریدەدەری پێشووی یۆرگن کڵۆپ لە لیڤەرپوول کار دەکات.

لەوانەیە بایجێتیچ بەشداری لە یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر راپید ڤیەننا نەکات و دواتریش یارییەکانی خولی نەمسا تاوەکو 14ی سێپتێمبەر/ئەیلوول بەهۆی یارییەکانی نێودەوڵەتییەوە رادەوەستێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button