دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ململانێی سعوودییەکان و چێڵسی لەسەر ئۆسیمین یەکلاییدەبێتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ گۆڵپارێزێکی ئیسپانی دەگوازێتەوە و چێڵسی رکابەری لەگەڵ سعوودییەکان دەکات…

ڤیکتۆر ئۆسیمین ئۆفەرێکی فەرمی لە ئەهلییەوە پێگەیشتووە و مووچەی ساڵانەی دەکرێتە 25 ملیۆن پاوەند، چێڵسی هێشتا لەسەر هێڵە – سکای سپۆرتس

جەدین سانچۆ نزیکە بە خواستن پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە بکات – RMC

سانچۆ دەیەوێت یاریی بۆ چێڵسی بکات و لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە، بەڵام یوڤێنتوس نزیکترە – گاردیان

ئاستۆن ڤیلا لە دوا ساتەکانی گواستنەوەکاندا، هەوڵ بۆ گواستنەوە تامی ئابراهام، هێرشبەری رۆما دەدات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

کریستال پاڵاس و فۆلسبورگ لەسەر گواستنەوەی ماکسین لوکرۆی و دەبێتە شوێنگرەوەی یواخیم ئاندێرسن کە پەیوەندی بە فولهامەوە کرد – سکای سپۆرتس

ئارسیناڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی خوان گارسیا، گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل زیاد دەکات، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی ئارۆن رامسدەیڵ لە ساوسامتن – ئاتلێتیک

لیڤەرپوول ئۆفەرێکی فەرمی بایەر لیڤەرکوزنی بۆ گواستنەوەی تایلەر مۆرتن رەتکردەوە – سکای سپۆرتس

نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ جەیمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی بێرنلی واژۆ بکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئێڤەرتن چاوی بڕیوەتە سوفیان ئەمرابت، یاریزانی فیۆرێنتینا، کە وەرزی رابردوو بە خواستن یاری بۆ مانچێستەر یونایتد کرد – تۆک سپۆرت

عیسا کابۆرێ، یاریزانی مانچێستەر سیتی بە خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە بێنفیکا دەکات – سکای سپۆرتس

فولهام گرنگی بە ئێرنێست نواما، هێرشبەری گانی و لیۆن داوە – ئاتلێتیک

دانیێل پۆدێنس، یاریزانی وۆڵڤز نزیکە لە پەیوەندیکردن بە شەبابی سعوودی – رودی گالێتی

بابەتی زیاتر

Back to top button