ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ کیێزا پەیوەندی بە لیڤەرپوول دەکات

Yariga App

یاریگا –

فێدێریکۆ کیێزای ئیتالی پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی کیێزا، لیڤەرپوول لەگەڵ یوڤێنتوس گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و هێرشبەرە ئیتاڵییەکە پەیوەندی بە رێدز دەکات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، لیڤەرپوول لە بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە بڕی 13 ملیۆن یۆرۆ و بڕێک پارەی دیکەش بەشێوەی زیادکراو بە یانە ئیتاڵییەکە دەدات.

هاوکات گرێبەستی یاریزانە تەمەن 26 ساڵانییەکە لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ ماوەی 4 وەرز و تا هاوینی 2028 دەبێت، هەر ئەمڕۆ فێدێریکۆ گەشتی لیڤەرپوول دەکات و دەبێتە یاریزانێکی نوێی ئاڕنە سڵۆت.

کیێزا لە هاوینی 2022 بەبڕی 44.60 ملیۆن یۆرۆ لە فیۆرێنتیناوە پەیوەندی بە یوڤێ کرد، بە درێسی خانمە پیرەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 131 یاریی کرد، 32 گۆڵی کرد و 23 گۆڵیشی دروستکرد. دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.

گلادیاتۆرەکە بە درێسی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش بەشداری 51 یاریی کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵیشی دروستکردووە. نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ـی لەگەڵ ئازۆری بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button