ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤیدیۆ؛ کۆپمێینەرس بۆ پەیوەندیکردن بە یوڤێنتوس گەیشتە تۆرین

Yariga App

یاریگا –

کۆپمێینەرس بۆ پەیوەندیکردن بە یوڤێنتوس گەیشتە تۆرین و کەمێکی دیکە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

تیون کۆپمێینەرس ناوەڕاستکاری هۆڵەندی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (28ـی ئاب/ئۆگەستی 2024) گەیشتە بارەگای یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی لە شاری تۆرین، ناوەڕاستکارەکەی ئاتاڵانتا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی واژۆ بکات.

هەزاران هاندەری یۆڤی لە پێشوازیی کۆپمێینسەرس لە بەردەم بارەگای یانەکەیان وەستاون و چاوەڕێی یاریزانە نوێیەکەی یانەکەیان دەکەن، کە وەکو نەریتێکی یانەکە دوای ئەوەی گرێبەستەکەی واژۆکرد، یاریزانە نوێیەکە سڵاو لە هاندەران دەکات و وێنەی یادگارییان لەگەڵ دەگرێت.

کۆپمێینەرس (26 ساڵان) لە سەرەتای ئەم هاوینەوە لەپێناوی پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یوڤێنتۆس لە یانەکەی یاخیببوو، بایکۆتی مەشق و راهێنانەکان و یارییەکانی ئاتاڵانتای کردبوو.

دوای ئەوەی ئاتاڵانتا ئۆفەری یەکەمی یۆڤی رەتکردەوە کە بریتی بوو لە 50 ملیۆن یۆرۆ + 5 ملیۆن یۆرۆ، یۆڤی ئۆفەرەکەی بۆ 52 ملیۆن یۆرۆ + 7 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی دارایی بەرزکردەوە و دواجار ئاتاڵانتای رازیکرد دەستبەرداری ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکەی بێت.

سێ ساڵ لەمەوبەر ئاتاڵانتا بەرامبەر 14 ملیۆن یۆرۆ کۆپمێینەرسی لە ئەلکەماری هۆڵەندییەوە گواستەوە ریزەکانی، بە درێسی ئاتاڵانتا لە 129 یاری 29 گۆڵ و 15 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button