ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

نایکی دەبێتە فریادڕەسی بارسێلۆنا؟ یانە کەتەلۆنییەکە تەنیا یەک درێسی هەیە بۆ یاریکردن

بارسێلۆنا تاوەکو ئێستا درێسی دووەم و سێیەمی نییە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی تاوەکو ئێستا تەنیا درێسی یەکەمی هەیە، بۆ یاریی سبەی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ درێسی دووەمی نییە بۆ ئەوەی یاریی پێبکات، یانە کەتەلۆنییەکە چاوی لەوەیە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ نایکی نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان بارسێلۆنا و نایکی، تاوەکو ئێستا یانە کەتەلۆنییەکە درێسی دووەم و سێیەمی رانەگەیاندووە، هەربۆیە سبەی سێشەممە لە لالیگا کاتێک بارسێلۆنا دەبێتە میوانی رایۆ ڤاییکانۆ، یانە کەتەلۆنییەکە هەر بە درێسی یەکەمی یاریی دەکات، چونکە درێسی یەدەکی نییە.

Image

بۆچی پەیوەندیی نێوان بارسێلۆنا و نایکی تێکچوو؟

سەرەتا ئەمساڵ کۆمپانیای پوما بۆ کولوپەلی وەرزشی ئۆفەرێکی گرانبەهای پێشکەشی بارسێلۆنا کرد بۆ ئەوەی جێگای کۆمپانیای نایکی بگرێتەوە و ببێتە سپۆنسەری یانە کەتەلۆنییەکە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بە ئاشکرا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گرێبەستەکەیان لەگەڵ نایکی هەڵدەوەشێننەوە.

دوای لێدوانەکانی لاپۆرتا، کۆمپانیا ئەمریکییەکە پەنای بردە بەر دادگا و کەیسەکەی لە بارسا بردەوە، ئێستا هەردوولا لە نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان نزیکن، کە لەوەتەی ساڵی 1998 نایکی سپۆنسەری بارسێلۆنایە.

بەهۆی تێکچوونی پەیوەندیی نێوانیان، تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا درێسی دووەم و سێیەمی رانەگەیاندووە، بلاوگرانا تەنیا یەک درێسی هەیە، کە ئەمە وەکو تۆڵەیەکی نایکی بەرامبەر بارسا لێکدەدرێتەوە.

Image

گرێبەستە نوێیەکەی نایکی دەبێتە فریادڕەسی بارسێلۆنا؟

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا نزیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی نوێبکاتەوە، کە بەگرێرەی گرێبەستە نوێیەکەیان بارسا ساڵانە 90 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و 150 ملیۆن یۆرۆش وەکو پاداشتی دارایی پێدەدرێت.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو رۆژی هەینی، بارسا گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 10 ساڵ لەگەڵ نایکی نوێبکاتەوە، بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دۆخی دارایی بارسێلۆنا هاوسەنگ دەبێتەوە و یانەکە لە یاسای دارایی خاوێنی لالیگا دەگەڕێتەوە هاوکێشەی 1/1.

بارسێلۆنا تاوەکو 2028 گرێبەستی لەگەڵ نایکی هەیە، بەڵام بەگوێرەی گرێبەستە نوێیەکەیان کە بەمزووانە واژۆی دەکەن، بارسا سێ هێندەی جاران پارە لە کۆمپانیا ئەمریکییەکە وەردەگرێت، ئەمەش لەم کاتەدا دەبێتە فریادڕەسی یانە کەتەلۆنییەکە.

بارسێلۆنا دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نایکی کە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی 10 ساڵ بێت، لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و تۆمارکردنی ناوی یاریزانە نوێیەکانی دەگەڕێتەوە هاوکێشەی 1/1، کە تاوەکو ئێستا لە تۆمارکردنی ناوی دنای ئۆلمۆ لە لالیگا کێشەی هەیە.

FC Barcelona and Nike have worked together since 1998.

بابەتی زیاتر

Back to top button