بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سبەی ئایکۆنێکی پۆرتوگالی پەیوەندی بە ئاتاڵانتاوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتاڵانتا تینوێتی برسێتی نەشکاوە لە گواستنەوەی یاریزان و سبەینێش ئایکۆنێکی پۆرتوگالی دەباتە ریزەکانیەوە.

یانە ئیتاڵییەکە لەم هاوینەدا بە لێشاو گرێبەستی کردووە و تا داخستنی بازاڕەکەش رەنگە زیاتر ئەنجام بدات. ئەوە لە کاتێکدا هەفتەی رابردووش راول بێلانۆڤای خستە سەر ئەو لیستەی پێشتر گواستبوونیەوە.

وەردەکاریی گواستنەوەکانی ئاتاڵانتا لەم بابەتەی خواروەدا بخوێنەوە:

ئاتاڵانتا حەوتەم یاریزانی گواستەوە و لووکمانیش داوایەک لە یانەکەی دەکات

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە ئەمشەو بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە روی پاتریسۆ پشکنینە پزیشکیەکانی لەگەڵ ئاتاڵانتا ئەنجام دەدات و دەبێتە یاریزانی ئەو یانەیە.

گواستنەوەکە تەنها تا هاوینی 2025 دەخایەنێت و پاتریسۆ وەک یاریزانی ئازاد دەچێتە ئاتاڵانتا.

گۆڵپارێزە تەمەن 36 ساڵانەکە ئایکۆنێکی دیاری پۆرتوگالە و ماوە 18 ساڵە وەک پیشەگەر لە ئەورووپا یاری دەکات کە سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2006 لەگەڵ سپۆرتینگی وڵاتەکەی و تا 2018 لەوێ مایەوە پێش ئەوەی رووبکاتە وڵڤرهامپتنی ئینگلیزی و پاشان رۆمای ئیتاڵی.

ناوبراو لە ساڵی 2010 درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی پۆشی و لەو نەوەیەیە کە جامی یۆرۆی 2016یان بەدەستهێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button