یاریگا –
داواکارییەکانی دارایی ڤیکتۆر ئۆسیمین، دیارترین ئاستەنگی بەردەم گواستنەوەی ئەستێرە نایجێرییەکەن بۆ چێڵسی.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی داوای 500 هەزار پاوەند وەک مووچەی مانگانە دەکات، ئەگەر چێڵسی بە داواکارییەکانی ئۆسیمین رازی بێت، ئەوا دەیکاتە خاوەن بەرزترین مووچە لە پرێمەرلیگ، بەڵام پێناچێت بلووز بە داواکارییەکانی رازیبێت.
چێڵسی خەریکی رێکخستنەوەی پێکهاتەکەیەتی، تاوەکو هاوتەریب لەگەڵ رێساکانی یاری خاوێن هەنگاوبنێت. چێڵسی ئامادەنییە بڕی 130 ملیۆن یۆرۆ کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی، بە ناپۆلی بدات. بۆیە نوێنەرانی یانە لەندەنییەکە هەوڵی گواستنەوەی ئۆسیمینیان بە خواستندا، بەڵام ناپۆلی رازینەبووە.
هەموو ئاماژەکان نزیکبوونەوەی ماڵئاوایی ئۆسیمین لە سێریا ئەی دەکەن، چونکە جیا لە چێڵسی، پاریس سانجێرمان و چەند یانەیەکی سعوودیە بە تەواوی ئامادەی گواستنەوەی ڤیکتۆرن.