دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ جەیدن سانچۆ لە سێریا ئەی نزیكە پۆرتۆ یاریزانێكی ئارسیناڵ دەگوازێتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا
یاریگا –
یوڤێنتوس ئەستێرەیەكی مانچێستەر یونایتدی دەوێت، مەكتۆمینای بە خواستن یانەكەی جێدەهێڵێت و ئارسیناڵ یاریزانێكی بەڕێ دەكات…
یوڤێنتوس لە گفتۆگۆدایە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ بۆ ریزەكانی یانەكەی – ئاتلێتیك
ناپۆلی دەیەوێت تواناكانی سكۆت مەكتۆمینای سكۆتلەندی و یاریزانی مانچێستەر یونایتد بەدەستبهێنێت و دەیەوێت بە خواستن بیگوازێتەوە – سكای سپۆرتس
مانچێستەر یونایتد رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی سێكۆ كۆنی یاریزانی مالی تەمەن 17 ساڵان دەربڕی – فابریزیۆ رۆمانۆ
ئارسیناڵ دەستبەرداری گواستنەوەی نیكۆ ویلیامسی تەمەن 22 ساڵان دەبێت – ئیندیپێندێنت
ساوسامتن دەیەوێت ئارۆن رامسدەیڵ گۆڵپارێزی ئارسیناڵ بگوازێتەوە، دوای ئەوەی گەنەرز رەتیكردەوە بە خواستن دەستبەرداری گۆڵپارێزەكەی ببێت – دەیڵی مەیڵ
ئارسیناڵ لەگەڵ پۆرتۆ گەیشتووەتە رێككەوتن بەمەبەستی گەڕاندنەوەی فابیۆ ڤێرا بە خواست بۆ یانە پۆرتوگالیەكە – دەیڵی مەیڵ
برایتن لەگەڵ فەنەرباچێ بۆ گواستنەوەی فیردی كادیۆگلۆ گەیشتووەتە رێككەوتن و یاریزانەكە بە بەهای 30 ملیۆن پاوەند پەیوەندی نە یانە ئینگلیزیەكە دەكات – ئاژانسپۆر توركیا
ئۆگبۆنا بەرگریكاری پێشووی وێستهام پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان پەیوەندی بە واتفۆردەوە دەكات – واتفۆرد ئۆبسێرڤەر
مەیسن گرینوود هێرشبەری پێشووی ئینگلتەرا دەیەوێت رەگەزنامەی خۆی بۆ جامایكا بگۆڕێت و یاری بۆ ئەو هەڵبژاردەیە بكات – سەن