ئه‌مریکاگرنگترین

وادەی گەڕانەوە لیۆ مێسی بۆ یاریگاکان ئاشکرابوو

Yariga App

یاریگا-

تاتا مارتینۆ راهێنەری ئینتەر مەیامی ئەمریکی وادەی گەڕانەوەی ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆ مێسی بۆ یاریگاکان ئاشکراکرد.

مێسی لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکادا توشی پێکان بوو، دوای ئەوە هیچ یارییەکی ئەنجامنەداوە، بەڵام بە پێی قسەکانی راهێنەری یانە ئەمریکیەکە مێسی لە ناوەڕاستی مانگی 10 دا دەگەڕێتەوە.

مێسی ئەگەرچی بەشداری مەشقە بەکۆمەڵەکان ناکات، بەڵام بەردەوام لەگەڵماندایە و مەشقی تایبەت ئەنجامدەدات، پێکانەکەی بەرەو باش بوونەوە دەچێت، راستە ناتوانین کاتێکی دیاری کراو دابنێین وەکو وادەی گەڕانەوەی مێسی، بەڵام بەدڵنیاییەوە پێش قۆناخی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکی ئەو دەگەڕێتەوە – تاتا مارتینۆ

شایانی باسکردنە قۆناخی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکی لە 26/10 دەستپێدەکات.

ئینتەر مەیامی ئێستا لە پێشەنگی بەشی رۆژهەڵاتی خولەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button