ئینگلتەراگرنگترینیاریگا

لێدوانی نوێی تێن هاخ سەبارەت بە سانچۆ لە مانچێستەر یونایتد

هێشتا گەرەنتی نادات بە یاریزانەکە...

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ لە لێدوانێکی نوێیدا پێش یارییەکەیان بەرانبەر برایتن، هیچ گەرەنتیەک لە قسەکانیدا نەبوو بۆ هێشتنەوەی جەیدن سانچۆ لە پێکهاتەکەیدا بەشێوەی سەرەکی.

ئەستێرە ئینگلیزیەکە لەوەتەی تەقینەوەی کێشەکانی لەگەڵ تێن هاخ لە وەرزی رابردوو کە دواجار بە خواستن روویکردە دۆرتمۆند، هیچ یارییەکی پرێمەلیگی ئەنجام نەداوەتەوە. لە یەکەم یاری ئەم وەرزەیش بەرانبەر فوڵهام بەشداریپێنەکرا کاتێک مان یو 1-0 براوەبوو. ئەوە ئەگەرچی لە یارییە دۆستانە ئامادەکارییەکانی ئامەدەگیی هەبوو.

لە لێدوانەکەیدا تێن هاخ خۆی بەدوورگرت لە هەر دڵنیاییەکی راستەوخۆ و وتی

ناتوانی هەموو یاریزانەکان هەڵبژیری، بەڵام بەدرێژایی وەرزەکە هەموویانت دەوێ. پێویستە رابێین. هەڵوێستی یاریزانەکان گرنگن، هەندێ جار نائومێد دەبن بەڵام دەبێ لەگەڵیدا رابێن.

ئەو قسانەی تێن هاخ لەکاتێکدایە دەنگۆی هاتنەپێشەوەی پاریس سان جێرمان لە سانچۆ پەرەیسەندووە.

دوێنێش بوو هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە چێڵسی لە کۆتا ساتەکاندا جەیدن دەباتە ستامفۆردبریج.

سانچۆ دەچێتە یانەیەکی رکابەری مانچێستەر یونایتد

ئەستێرە ئینگلیزیەکە بە بەهای 73 ملیۆن پاوەند (85 ملیۆن یۆرۆ) هاوینی 2021 لە دۆرتمۆندەوە گواسترایەوە ریزەکانی مانچێستەر لە سەردەمی ئۆڵی گونار سۆڵشایەر. بە هاتنی ئێریک تێن هاخ بۆ شوێنی راهێنەرە نەرویجیەکە، سەرەتای ئاوابوونی خۆری سانچۆ دەستیپێکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button