بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چارەنووسی دیبالا یەکلاکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

لە پێشهاتێکی کتوپڕدا چارەنووسی پاولۆ دیبالا یەکلابووەوە کە تا رادەیەکی زۆر چاوەڕواننەکراوبوو.

فابریزۆ رۆمانۆ لە هەواڵێکی بەپەلەدا بڵاویکردەوە کە دیبالا لەگەڵ رۆما دەمێنێتەوە.

وەک رۆمانۆ ئاشکرای کردووە، ئەو بڕە پارەیە (75 ملیۆن یۆرۆ بۆ سێ ساڵ) کە قادسیە ئامادەبوو بیدات، رەتکراوەتەوە و خودی دیبالاش مانەوەی لە رۆما ویستووە.

دوێنێ بوو سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیتاڵیاوە لەنێوشیاندا جیانلوکا دی مارزیۆ، رێککەوتنی قادسیە و دیبالایان بڵاوکردەوە بەوەی هێرشبەرەکەی رۆما بۆ ماوەی سێ ساڵ پەیوەندی بە یانە سعودیەکەوە دەکات بە مووچەی ساڵانەی 25 ملیۆن یۆرۆ.

هێرشبەرە 30 ساڵانەکە وەرزی رابردوو لەگەڵ گورگەکانی پایتەخت ئاستێکی نموونەیی پێشکەشکرد کە توانی لە 28 یاری خولی ئیتاڵیدا 13 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 9 ئەسیست. لە یۆرۆپالیگیش لە 9 یارییدا دوو گۆڵ و ئەسیستێکی هەبوو.

قادسیە تا ئێستا لەم هاوینە سێ یاریزانی ناوداری خولەکانی ئەورووپای گواستووەتەوە. ئەوانیش ناچۆ و ئۆبامیانگ و کارلۆس خیمینێزن.

بابەتی زیاتر

Back to top button