ئینگلتەراگرنگترین

بەشێک لە کارمەندانی مانچێستەر یونایتد ناچارکراون لە توالێت خواردن بخۆن

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ کۆمەڵێک نهێنی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەشێک لە کارمەندانی یانەی مانچێستەر یونایتد ناچاربوون لە توالێتەکانی ئۆڵدترافۆرد ژەمێک خواردن بخۆن.

سیاسەتی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی جیم راتکڵیف، سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەسی خاوەن پشکی کەمینە لە مان یونایتد بەردەوامە. لە سەرەتای دەستپێکردنی کارەکانی، پێداچوونەوەیەکی فراوانی بە لایەنی دارایی یانەکەدا کردووە.

تاوەکو ئێستا 250 کارمەندی دوورخستووەتەوە و پڕۆسەکە بەردەوامە. رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، راتکڵیف بڕیاریداوە، چیدیکە ژەمی ئامادەکراو بە کارمەندان نەدات.

پێشتر ئەو کارمەندانەی لە ماوەی یارییەکان دەمانەوە، بۆکسێک خواردنیان بۆ ئامادە دەکرا، بۆکسەکە ساندویش، گەنمەشامی، پەتاتەی سوورکراوە و خواردنەوەیەکی تێدابوو، بەڵام ئێستا ئەو بۆکسە خواردنە بە هیچ کارمەندێک نادرێت.

رۆژنامەکە لە زاری کارکەرێکی یاریگای ئۆڵدترافۆرد چەندین نهێنی ئاشکرا کردووە. یەکێکە لە کرێکارانی ئامادەبوو لە یاریی رابردووی مان یونایتد بەرامبەر فولهام روونیکردووەتەوە، بەهۆی برسێتییەوە، ناچار بوون بەرماوەی خواردنی میوانانی VIPی لە توالێتەکان بخۆن.

لە سەردەمی خێزانی گلەیزەرسدا، بەشێک لە کارمەندان و شۆفێرانی تایبەت، ئۆفەری تایبەتییان لە یارییەکان پێشکەش دەکرا، بەڵام لە یاری جامی FAی رابردوودا، راتکڵیف تەواوی ئۆفەرەکانی هەڵوەشاندەوە و ئەو کارمەندانەی گەشتی لەندەنییان کرد، لەسەر ئەرکی خۆیان، بلیتی یاریی و هۆتێلییان گرتبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button