ئیسپانیاگرنگترین

ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا نزیكه‌ له‌ جێهێشتنی یانه‌كه‌

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێڵۆنا پێش داخستنی ده‌رگای گواستنەوەی یاریزانان نزیکە لە فرۆشتنی یەکێک لە یاریزانەکانی تیپەکە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامه‌نووسی ئیتاڵی لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان بارسیڵۆنا و ریاڵ بێتس نزیكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  ڤیتۆر ڕۆکی بە خواستن پەیوەندی بە یانەکە بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان لەسەر هەندێک لە وردەکارییە به‌رده‌وامن، له‌وانه‌یه‌ لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەفەرمی گرێبەستەکە یەکلایی بکرێتەوە، ریال بێتس ده‌یه‌وێت یاریزانه‌كه‌ به‌ خواستن بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.

راشیگه‌یاندووه،‌ ئەو یاریزانە خواستی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو له‌ یانەی ریال بیتیس یاریی بكات، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی دەرفەتی بەشداریکردنی هەبێت.

رۆکی تەمەن 19 ساڵ، مانگی یەکی ساڵی رابردوو لە یانەی ئاتلێتیکۆ پارانێنسێی بەڕازیلییەوە پەیوەندی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بارسێلۆنا كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button