ئیسپانیاگرنگترین

لە تیمەکەی ئانچیلۆتی کام یاریزان بژاردەی یەکەمی پێکهاتەی سەرەکییە؟

هێڵی پێشەوە بۆ ئەم ئەستێرەیە مسۆگەرە...

Yariga App

یاریگا –

زۆریی ئەستێرەکانی ریاڵ مەدرید، بەتایبەتی هێڵەکانی پێشەوە، گومانی زۆی دروستکردووە لەسەر ئەوەی کام یاریزان جێگەی لەق دەبێت. ئەوە بەتایبەت دوای هاتنی کیلیان ئێمباپێ لە پاریس سان جێرمانەوە بۆ قەڵای سپی.

رۆدریگۆ گۆس، ئەستێرەی بەڕازیلی هەر لەگەڵ بەڕێکەوتنی ئێمباپێ، گومان و دەنگۆ دروست بوو کە رەنگە چیتر خۆی لە پێگەی سەرەکیدا نەبینێتەوە. نەک هەر ئەوە، تەنانەت دەنگوباس بڵاوبووەوە کە کەوتووەتە سەر دووڕیانی مانەوە لە ریاڵ یاخود رازیبوونی بە خواستەکانی مانچێستەر سیتی بەوپێیەی خودی پێپ گواردیۆلا بە رۆدریگۆ سەرسامە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاوێکی بە ئاگرەکەدا کردو نوێترین زانیاریی لە بەرژەوەندی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە بڵاوکردەوە. رۆژنامەکە زانیویەتکی کە رۆدریگۆ ناوی یەکەم بۆ پێکهاتە سەرەکییەکەی ئانچیلۆتی.

مارکا نووسیوشیەتی کە بۆ ئەم وەرزەی 2024/25 رۆدریگۆ پارچەیەکی سەرەکی پێکاهەتەکە دەبێت و ریاڵ بەکاری دەهێنێ.

یاریزانە 23 ساڵانەکە کە لە هاوینی 2019 بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسەوە گواسترایەوە مەدرید، وەرز لەدوای وەرز ئاستی بەرەوسەرەوە هەڵدەکشێت و تواناکانی خۆی دەسەلمێنێ. بە جۆرێک لە لالیگا:

وەررزی یەکەم لە 19 یاریدا 2 گۆڵی تۆماتکرد

وەرزی دووەم لە 22 یاری گۆڵێک و 6 ئەسیست

وەرزی سێیەم لە 33 یاری 4 گۆڵ و 4 ئەسیست

وەرزی چوارەم 34 یاری 9 گۆڵ و 8 ئەسیست

وەرزی پێنجەم واتا وەرزی رابردوو 34 یاریکرد توانی 10 گۆڵ بکات لەگەڵ 5 ئەسیست. لە چامپیۆنزلیگیش ڕەگەزێکی سەرەکی بوو لە بردنەوەی نازناوەکە و 5 گۆڵ و 2 ئەسیستی هەبوو کاتێک دووەم چامپیۆنزلیگی خۆی لەگەڵ هاوتیمەکانی لە ریاڵ بەرزبکاتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button