بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

کارلۆس سۆلێر پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت

ئینگلیزەکان لەسەر هێڵن

Yariga App

یاریگا –

کارلۆس سۆلێری ئیسپانی لە جێهێشتنی پاریس سانجێرمان نزیکدەبێتەوە.

سۆلێر لە دانیشتن لەسەر کورسی یەدەکی پاریس بێزاربووە، بەهۆی گواستنەوەی جواو نێڤێشی پۆرتوگالی لەمەودوا دەرفەتی یاریکردنی یاریزانە ئیسپانییەکە بەشێوەی سەرەکی کەمتریش دەبێتەوە.

رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، وێستهام یونایتد چاوی بڕیووەتە تواناکانی ناوەڕاستکارە تەمەن 27 ساڵانییەکە و پلانی گواستنەوەی داڕشتووە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان، بۆ گواستنەوەی سۆلێر، یانە ئینگلیزییەکە یەکەم گفتوگۆی لەگەڵ پاریس کردووە، ئەگەری هەیە لە کۆتا رۆژەکانی مێرکاتۆ گرێبەستەکەی یەکلایی بکەنەوە.

سۆلێر لە هاوینی 2022 لە ڤاڵێنسیاوە بەبڕی 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد، لە سەرجەم یارییەکان 63 یاریی بۆ یانە فەرەنسییەکە کردووە، هەشت گۆڵ و هەشت ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button