ئینگلتەرا

دوای تێپەڕبوونی ساڵێک پۆلیسی بەڕازیل ئەستۆپاکی ئەنتۆنی بەرامبەر خۆشەویستەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

دوای تێپەڕبوونی ساڵێک پۆلیسی بەڕازیل ئەستۆپاکی ئەنتۆنی بەرامبەر خۆشەویستەکەی راگەیاند، هیچ بەڵگەیەک بۆ تاوانباربوونی یاریزانە بەڕازیلییەکە لەبەردەستدا نییە.

کەناڵی گلۆبۆی بەڕازیلی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی بەڕازیل دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر سکاڵای گابریێلا کاڤالین خۆشەویستی ئانتۆنی رایگەیاند، هیچ بەڵەگەیکی پێویست لەبەردەستدا نین، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە پەلاماری خۆشەویستەکەی دابێت و هێرشی کردبێتە سەری.

پێشتر خۆشەویستەکەی ئەنتۆنی مایۆی 2023 لە لێدوانێکی بۆ یەکێک لە کەناڵە بەڕازیلییەکان هێرشبەرەکەی مانچێستەر یونایتدی بەوە تۆمەتبار کردبوو، ئازاری داوە و هەڵسوکەوتی خراپی لەدژی کردووە.

ئەنتۆنی دوای دەرچوونی بڕیارەکەی پۆلیسی بەڕازیل لە ئینستاگرام دڵخۆشی خۆی بە بڕیارەکەی پۆلیس راگەیاند و لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێت :’بەدرێژایی ئەم ماوەیە نەمدەویست هیچ قسەیەک بکەم بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان دروست نەبێت، بە درێژایی ئەم ماوەیە بێدەنگیم هەڵبژاردبوو، بەڵام خۆم و خێزانەکەم ئازاری زۆرمان چەشتووە’.

هەروەها راشیگەیاندووە :بەدڵناییەوە بێبەریی من دووپاتکرایەوە و دڵخۆشم بەوەی دواجار یاسا راستییەکانی روونکردەوە، بەڵام ناوزڕاندنی من بووە بەشێک لە رابردوو’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button