کوردستانگرنگترین

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان وادەی دەستپێکی چالاکییەکانی وەرزی نوێی راگەیاند

جامی سوپەری کوردستان لە یاریگای ئاکرێ دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا وادەی دەستپێکی چالاکییەکانی وەرزی نوێی راگەیاند.

ئەمڕۆ سێ شەممە ( 20ـی ئابی / 2024 ) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دەسپێک و دیاریکردنی وادەی خولەکانی کوردستان کرا، بریاردرا لە رۆژی پێنج شەممە 7 _ 11 _ 2024 یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2024 _ 2025 دەسپێبکات.

جامی سوپەری کوردستان کە لە نێوان هەندرێنی خاوەن جامی هەرێمی کوردستان و یانەی ئاکرێ پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان دەکرێت لە رۆژی هەینی 1 _ 11 _ 2024 لە یاریگای ئاکرێ یارییەکە بەڕێوە دەچێت، هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا بڕیاردرا لە رۆژی یەک شەممە 15 _ 12 _ 2024 خولی پلەیەکی کوردستان دەسپێبکات، لە رۆژی هەینیش 20 _ 12 _ 2024 خولی فوتساڵی کچان دەسپێبکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە هەوڵدایە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەک واژۆبکات بە مەبەستی سپۆنسەر کردنی خولەکە، بڕیاریشە سبەی چوارشەممە ( 21ـی ئاب/ 2024 ) بۆ دووەم رۆژ لە سەر یەکتر کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button