ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رامسدەیڵ لە چەندین یانەوە داواکراوە

نایەوێت ببێتە گۆڵپارێزی یەدەک

Yariga App

یاریگا –

وۆلڤز ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئارۆن رامسدەیڵ، پێشکەشی ئارسیناڵ کردووە.

شەوی رابردوو دووشەممە، وۆلڤز ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی رامسدەیڵ بە خواستن، خستووەتە سەر مێزی گواستنەوەکانی یانەکەی باکووری لەندەن.

تۆڕی ئاتلێتیک روونیکردووەتەوە، وۆڵڤز دەیەوێت لە دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکە، گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ رامسدەیڵ واژۆ بکات، ئەمەش دوای کەمبوونەوەی ئەگەرەکانی بەشداریکردنی لە پێکهاتەی سەرەکی میکێل ئارتێتا، بەهۆی گواستنەوەی دەیڤد رایا لە برێنتفۆردەوە.

تاوەکو ئێستا ئارسیناڵ گرێبەستێکی ئەیاکس بۆ گواستنەوەی رامسدەیڵ رەتکردووەتەوە، جیا لە وۆلڤز و یانە هۆڵەندییەکە، ساوسامتنیش چاوی لە توانای گۆڵپارێزەکەیە.

گرێبەستی گۆڵپارێزی تەمەن 26 ساڵان لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت، بەڵام ئارسیناڵ دەیەوێت شوێنگرەوەیەک بۆ رامسدەیڵ پەیدابکات، ئەوسا رێگە بە چوونە دەرەوەی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button