ئینگلتەراگرنگترین

بڕە پارەی کڕینی مەکتۆمینای دابینکرا

یانەیەکی خولی ئینگلیزی دەیگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی ئینگلیزی لە سکۆت مەکتۆمینای هاتووەتەپێش و ئەو بڕە پارەیە دەدات کە مانچێستەر یونایتد داوای دەکرد.

یانەی ناپۆلی ئەو یانەیەبوو کە چاوی لە گواستنەوەی ئەستێرە سکۆتلەندییەکە بوو، بەڵام مان یو داوای بڕە پارەیەکی دەکرد و لە بەرانبەردا فوڵهامیش هاتە کێبڕکێکەوە. بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان سکۆت یانە ئینگلیزیەکەی هەڵبژاردووە.

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی توتوناپۆلی نزیک لە یانە ئیتاڵیەکە، فوڵهام رازی بووە بە پێدانی 30 ملیۆن پاوەند بۆ کڕینی یاریزانە 27 ساڵانەکە.

سکۆت وەرزی رابردوو لەگەڵ مانچیستەر لە 32 یاری خولی ئینگلیزیدا توانی 7 گۆڵ و ئەسیستێک بکات.

شەیتانە سوورەکان ئەم هاوینە چەند گواستنەوەیەکیان ئەنجام داوە بە دیاریکراوی بۆ هێڵی هێرشبەریی و بەرگریی، بەڵام بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان دەیانەوێ ناوەراستکارێکیش بگوازنەوە. بۆ ئەو مەبەستەش چاویان لە ئەستێرەیەکی ئاتالانتایە.

بە فرۆشتنی مەکتۆمینای، مان یو دەتوانێ زیاتر لە نیوەی ئەو پارەیەی دەستکەوێت کە بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی ئاتالانتای داناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button