کوردستان

فەیزۆ لە تەمەنی 55 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد؛ یاریگا چیرۆکی ژیانی دەگێڕێتەوە

یاریی بۆ یانەکانی هەولێر و برایەتی و مەهاباد کردووە

Yariga App

یاریگا –

فەیزوڵا عوسمان ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر ئەمڕۆ لە تەمەنی 55 ساڵیدا لە ئەڵمانی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەست دا، تۆڕی وەرزشی یاریگا چیرۆکی ژیانی دەگێڕێتەوە.

فەیزوڵا عوسمان ناسراو بە ‘فەیزۆ’ ساڵی 1969 لە هەولێر لەدایکبوو، کوڕی خەجە باوە خانمە پێشمەرگە و شەهیدی راپەڕینی کوردستان بوو، رۆژی 19ـی ئاب/ئۆگەستی 2024 لە تەمەنی 55 ساڵی بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی گورچیلەکانی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

فەیزوڵا عوسمان لە یانەکانی برایەتی و هەولێر لە باشووری کوردستان یاریی کردووە و ساڵی 1995 لەکاتی مانەوەی لە ئێران یاریی بۆ یانەی مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.

فەیزۆ ساڵی 1984 لە تیپی ‘مەرکەز شەبابی سێتاقان’ لە هەولێر دەتسی بە یاریی کردووە، ساڵی 1992 لە ریزی یانەی هەولێر دەستی بە یاریی کردووە و دوای دوو ساڵ رووی لە ریزەکانی یانەی برایەتی کردووە، یەکێک بووە لەو یاریزانانەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق کراوە، بەڵام هیچ یارییەکی بۆ ئەو هەڵبژاردەیە نەکردووە.

سەرکار عەلی خان، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی کوردستان و هاوڕێی دێرینی فەیزۆ لەبارەی کۆچی دوایی ئەستێرەکەی تۆپی پێی کوردستان بە یاریگای راگەیاند :’بەداخەوەم بۆ کۆچی دوایی فەیزوڵا، ئەو یەکێک بوو لە هەرە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێی کوردستان، بەهۆی ئاستبەرزییەکەی لە هەڵبژاردەی هەولێر یاریی دەکرد و بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراقیش کرا، لە سەردەمی خۆی یەکێک بوو لە باشترینەکانی کوردستان’.

فەیزۆ ساڵی 1996 بەیەکجاریی هەرێمی کوردستانی بەرەو ئەڵمانیا بەجێهێشتووە و لە راهێنەرایەتی خاوەنی بڕوانامەی C بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button