ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ناپۆلی لە گواستنەوەی هێرشبەرێک نزیکدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی ئیتالی لە گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکوی بەلجیکی نزیکدەبێتەوە.

رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ناپۆلی لە گواستنەوەی لوکاکوی هێرشبەری چێڵسی نزیکبووەتەوە و ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە پێشکەش کردووە.

چێڵسی چاوی لەسەر ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری ناپۆلییە، بەڵام دەیەوێت سەرەتا لوکاکو بفرۆشێت، ئەوکات هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە نایجیرییەکە دەستپێدەکات.

هەفتەی رابردوو نوێنەرانی هەردوو یانە کۆبوونەوە، چێڵسی گفتوگۆی گواستنەوەی ئۆسیمینی لەگەڵ ئیتالییەکان کردووە، نوێنەرانی ئانتۆنیۆ کۆنوتیش هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بەلجیکییەکە دەستپێکردووە.

پێشبینی دەکرێت هەر کۆتا رۆژکانی مێرکاتۆی هاوینە، ڤیکتۆر ئۆسیمین گەشتی لەندەن بکات، لوکاکوش بە ئانتۆنیۆ کۆنتی شادبێتەوە.

دوێنێ شەممە ناپۆلی لە یاریی دەستپێکی وەرزی نوێی سێریا ئەی 3-0 بە هیلاس ڤیرۆنا دۆڕا، ئەمەش هەر لە سەرەتاوە فشارێکی زۆری خستووەتە سەر یانەکە، بۆیە دەیانەوێت گواستنەوەی رۆمێلو خێراتر بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button