ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری لێستەر سیتی V تۆتنهام; دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ هەریەك لە یانەكانی لێستەر سیتی و تۆتنهام یەكەم یاری وەرزی 2024/25ی پرێمەرلیگ دەكەن.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان لێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهام بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لێستەر سیتی وەرزی رابردوو لە چامپیۆنشیپ یارییان دەكرد و بە راهێنەرایەتیكردنی ئێنزێ مارێسكا توانیان خۆیان بگەیەننەوە پرێمەرلیگ.

لە كۆی 46 یاری توانیان 31 یاری براوە بن و چوار یاریش یەكسان بن و لە 11 یاری تووشی شكست بوون، 97 خاڵیان كۆكردەوە و بە پلەی یەكەم خۆیان گەیاندەوە پرێمەرلیگ.

تۆتنهام بە راهێنەرایەتیكردنی ئەینج پۆستێكۆگلو وەرزی رابردوو لە پلەی پێنجەم كۆتایی بە وەرزەكە هێنا و بەشداری یارییەكانی یۆرۆپالیگ دەكەن.

ئەو یاریزانانەی ناتوانن بەشداری بكەن

بۆ ئەو یارییە لێستەر سیتی لە تواناكانی هەریەك لە جەیمی ڤاردی، كۆنۆر كۆدی، پاستن داكا و جەیكوب ستالارزیك بێ بەش دەبێت.

لە بەرامبەردا تۆتنهام لە تواناكانی یێڤێس بیسوما و فراستەر فۆرستەر بێ بەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

لێستەر سیتی

هێرمانسن

كریستیانسن، ئۆكۆلی، فۆوت فاس، جەستن

چۆدهوری، وینكس، ئێندیدی

بۆبی رید، ماڤیدیدی، فاتاو

تۆتنهام

ڤیكاریۆ

پۆرۆ، رۆمێرۆ، ڤان دی ڤین، یۆدۆگی

سار، بێنتانكور، مادیسن

كۆلۆسێڤسكی، سۆلانكی، سۆن

هەردوو یانە پێشتر 101 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە لە 52 یاری تۆتنهام براوە بووە و لە 34 یاریش لێستەر و 15یاریش یەكسان بوون.

تۆتنهام 207 گۆڵی كردووە و لێستەریش 161 گۆڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button